ده‌نگ نێت
مانگێك به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تدا تێپه‌ریوه و تا ئێستا پاره بۆ پرۆژه‌ى رێگاى كه‌لار-كفرى خه‌رجنه‌كراوه و كاره‌كانى رێگاكه‌ش ته‌واو نه‌كراوه.
له به‌روارى ٧-١٠-٢٠٢١ سه‌رۆكى حكومه‌ت سه‌ردانى گه‌رمیانى كرد و له كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سنوره‌كه بڕیاریدا به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ى له گه‌رمیان راگیراون پاره‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت و بخرێنه‌وه كار كه له نێویاندا پرۆژه‌ى رێگاى كه‌لار- كفرییه كه به‌شى زۆرى كاره‌كانى ته‌واو كراوه، به‌ڵام تا ئێستا پاره‌ى پرۆژه‌كه خه‌رجنه‌كراوه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: تا ئێستا پاره بۆ پرۆژه‌كه خه‌رجنه‌كراوه و كارى رێگاكه‌ش ته‌واو نه‌كراوه.
له‌باره‌ى ئه‌و به‌شه‌ى رێگاكه كه ته‌واو نه‌كراوه به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان وتى: كارى زۆرى نه‌ماوه و نزیكه له ته‌واو بون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان