ده‌نگ نێت
به‌پێى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێرى، نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له سنورى گه‌رمیان رێژه‌یه‌كى زۆرى نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به جۆرێك بۆ هه‌ر مانگێك لانی كه‌م سه‌روى 200 نه‌شته‌رگه‌رییه و نه‌خۆشخانه دیكه‌ش هه‌یه ده‌گاته سه‌روى 400 نه‌شته‌رگه‌ریی.
به پێی راپۆرته‌كه‌ى یه‌كه‌ى چاودێرى حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان كه له‌باره‌ى "نه‌شته‌رگه‌رى پزیشكى له نێوان كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت دا" بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه‌ده‌كات له نه‌خۆشخانه‌ى لایفى تایبه‌ت، مانگانه 150 بۆ 200 نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت، رێژه‌كه له شاری پزیشكی گه‌رمیان زیاتره، به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێوان 300 بۆ 400 نه‌شته‌رگه‌ریی دایه. له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لاریی تایبه‌تیش به‌هه‌مانشێوه، مانگانه له‌نێوان 300 بۆ 400 نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌نجام ده‌درێت.
راپۆرته‌كه هۆكارى نه‌بونى ئامارێكى ورد له‌مباره‌یه‌وه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه هیچكام له‌و نه‌خۆشخانانه ئاماده نه‌بون ئامارى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان بخه‌نه‌ڕو.
جه‌ختى لهوهشكردوهتهوه به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه مانگانه ئامارى نه‌شته‌رگه‌ریی و خزمه‌تگوزاریی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیان به‌ده‌ستده‌گات، به‌ڵام به‌و پاساوه‌ى كه تایبه‌تن به ناوخۆی خۆیان، هیچ ئامارێكى نه‌خسته‌ڕو.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنهسهر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان