ده‌نگ نێت
له گه‌رمیان پهتایهكى هاوشێوه‌ى كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه و پێكوته‌ى په‌تاكه‌ش له بنكه‌كانى سنورى گه‌رمیان نه‌ماوه.
كامه‌ران محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى خۆپاراستنى ته‌ندروستى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و په‌تایه نیشانەکانی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنایە بۆیە خەڵکی بە ئاسانی بۆیان جیا ناکرێتەوە.
وتیشى: پەتایەکی وەرزیەو هیچ مەترسیەکی بۆ سەر تەندروستی کەسی توشبو نیە.
ئاماژەی بەوەشدا: پێکوتەی پەتاکە بەسەر بنکە تەندروستیەکاندا دابەشکراوه، بەڵام بیست رۆژ دەبێت پێکوتەی ئەو پەتایە تەواو بوە.
ئه‌و په‌تا وهرزیهى كه بڵاوبوه‌ته‌وه نیشانه‌كانى به‌شى زۆرى هاوشێوه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنایه كه نیشانه دیاره‌كانى ( قورگ ئێشە و سەرئێشە و كۆكه و لەرز و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌شه).
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان