ده‌نگ نێت
وادەی ناردنی نەوتی سپی بۆ گەرمیان دیارنیە و بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانیش دەڵێت تا ئێستا لەسەر بڕو وادەی هاتنی رێکنەکەوتون.
لەو بڕە نەوتەی ساڵانە بە پارێزگای سلێمانی دەدرێت رێژەی ١٠٪ی بۆ گەرمیان دەنێردرێت، گه‌رمیان بۆ پێدانى نه‌وت به كۆى دانشتوانهكهى پێویستى ٤٣ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته.
یادگار فه‌تاح، بەڕێوبەری نەوت و کانزاكانی گەرمیان به رادیۆى ده‌نگ رایگەیاند: لەماوەی دو ساڵی رابردودا تەنها ١٥هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتوه، چاوه‌ڕێى دیاریكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته‌ین كه بڕیاره ئه‌مساڵ بۆ گه‌رمیان بنێردرێت.
له‌باره‌ى شێوازى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بۆ ئه‌مساڵ وتى: دابەشکردنی نەوت وەکو ساڵانی رابردو دەبێت و لەڕێگای بریکارەکانەوە دابەشده‌کرێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: سەره‌تا لەو بریکارانەوە دەست پێ دەکه‌ین کە دو ساڵى رابردو نەوتیان وەرنەگرتوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان سزای لە سێدارەدان بۆ باوکێک دەرچو کە کچەکەی خۆی کوشتوە
-
-
هەواڵزۆرینەی فەرمانگەکانی گەرمیان هێڵی تەلەفۆنیان نییە
-
-
بەرنامەتا چەند ئەنجامدەرانی تاوان دژ بە رۆژنامەنوسان لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت؟
-
-
بەرنامەژنانی خاوەنکار و ئاستەنگیەکانی بەردەمیان
-
-
بەرنامەیاسا چۆن رێگری لە توندوتیژی دژ بە ژنان دەكات؟
-
زۆرترین بینراوەکان