ده‌نگ نێت
له گه‌رمیان هیچ سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت به نه‌خۆشانى داون (مه‌نگۆلى) نیه و هیچ ئامارێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى ئه‌و نه‌خۆشیه به‌رده‌ست نیه.
ده‌رون عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى وت: ئێمه سه‌نته‌رى تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشیه‌مان نیه و ته‌نها ئامارى ئه‌و نهخۆشانهمان لایه كه موچه وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ماوه‌ى شه‌ش ساڵه هیچ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌م ئه‌ندام لاى ئێمه تۆمار نه‌كراوه.
ده‌رون عومه‌ر، باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌وانه‌ى كه تازه توشى ئه‌و نه‌خۆشیه بون ده‌بێت سه‌ردانى ته‌ندروستى گه‌رمیان بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا د.سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشانه ته‌نها بۆ دیاریكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌یان سه‌ردانى ئه‌وان ده‌كه‌ن.
وتیشى : ئامارێكى تایبه‌تیان له‌و باره‌یه‌وه نیه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان