دەنگ نێت
کاروان یاروەیس کاندیدی یەکێتی لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستان، چوارەم کورسی بازنەی پێنجی سلێمانی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستدەھێنێت.
بەپێی دواین ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بازنەی پێنجی پارێزگای سلێمانی، کاروان عەلی یاروەیس، پاش تەواوبونی بژاردنی دەستیی بەشێک لە سندوقەکان و وردبینی دەرەنجامەکان، دەنگەکانی زیادی کردوە و چوارەمین کورسی بازنەکەی وەرگرتوە.
ئەو دەرەنجامە کۆتاییە بەرایانە، دەریدەخەن کە دەنگەکانی چوار کاندیدە سەرکەوتوەکەی بازنەی پێنجی سلێمانی بەمشێوەیەن:
١. موەفەق حسێن 'نەوەی نوێ': ٢١ ھەزار و ٥٨٧ دەنگ.
٢. شوان محەمەد 'پارتی': ٩ ھەزار و ٥٢١ دەنگ.
٣. سروە محەمەد 'ھاوپەیمانی کوردستان/ یەکێتی': ٧ ھەزار و ٨٥١ دەنگ.
٤. کاروان یاروەیس 'ھاوپەیمانی کوردستان/ یەکێتی': ٧ ھەزار و ٥٠٤ دەنگ.
پێش چەند رۆژێک، رزگار محەمەد-ی کاندیدی سێیەمی ھاوپەیمانی کوردستان/ یەکێتی، لە ریزبەندی چوارەمی دەرچوەکان دا بو بە جیاوازیەکی کەم لەگەڵ کاروان یاروەیس، بەڵام پاش تەواوبونی ١٠٠٪ی بژاردنەوە و وردبینیەکان، کاروان یاروەیس توانیویەتی پێش بە رزگار محەمەد بداتەوە بە تەنھا ٣٣ دەنگ، بەوپێیەی رزگار محەمەد ٧ ھەزار و ٤٧١ دەنگی بەدەستھێناوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان