ده‌نگ نێت
ئەگەر رێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام بێت لە پاشکۆیەتی بۆ یەکێتی و پارتی دەستلەکاردەکشێنمەوە، ئه‌مه وته‌ى ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیه له پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا نه‌یتوانى هیچ كاندیدێكى بگه‌یه‌نێته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به پێى داتاكانى هه‌ڵبژاردن ٩٥٪ى ده‌نگه‌كانى له‌ده‌ستداوه.
کەریم علی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی وت: سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان پاشکۆیەتی بۆ هەردو حزبی یەکێتی و پارتی دەکەن و کاریان تەنها لە پێناو بەرژەوەندی خۆیانکردوە نەک هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەک ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی لە پشکی گۆڕان ئه‌گەر گۆڕانکاری لە خانەی راپەراندن و رێکخەری بزوتنەوەکە نەکرێت دەست لەکاردەکشێنمەوە لە گەڵیان بەردەوام نابم.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان