دەنگ نێت
سەرچاوەیەک لەناو یەکگرتوی ئیسلامی رایدەگەیەنێت کە لە گەرمیان دەنگ بە کاندیدی گۆڕان دەدەن.
سەرچاوەیەک لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە گەرمیان کە نەیویست ناوی بھێنرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: لە سەرکردایەتی حزبەکەیانەوە پێیان راگەیەنراوە لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کردوە، بۆ ئەوەی لەو بازنانەی کاندیدیان نییە دەنگ بە کاندیدی یەکتری بدەن.
وتیشی: بە دیارییکراوی لە گەرمیان بڕیارە ئێمە 'یەکگرتو' دەنگ بە کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان (ھۆشیار عومەر) بدەین و لە ھەڵەبجەش گۆڕان دەنگ بە کاندیدەکەی ئێمە (د. موسەنا ئەمین) بدات.
پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە یەکگرتو لە گەرمیان دەنگ بە پارتی دەدەن، لەوبارەوە بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتو لەلێدوانی بۆ رادیۆی دەنگ ئەو دەنگۆیەی رەد کردەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان