ده‌نگ نێت
بڕیاره سبه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى بێنه گه‌رمیان و سه‌ردانى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیداره‌ى سنوره‌كه كۆببنه‌وه.
به پێى زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاره سه‌ردانى رێگاى كه‌لار-كفرى و سایلۆى كه‌لار و وێستگه‌ى بهرههمههێنانى كاره‌باى سه‌رقه‌ڵا بكات.
سه‌رۆكى حكومه‌ت پێشتر له‌سه‌ردانه‌كانى بۆ شاره‌كانى دیكه بڕیارى له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى راگیرا‌و داوه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نیه له‌گه‌رمیانیش ئه‌و ٧٠ پرۆژه‌ى كه راگیراون هیچیان ده‌خرێنه‌وه كار یاخود نا.
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مجاره سه‌ردانى گه‌رمیان ده‌كات و بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ى ته‌نها رۆژێك بخایه‌نێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان