ده‌نگ نێت
دو كه‌س له قه‌زاى كفرى له‌سه‌ر فڕێدانى نارنجۆك بۆ ماڵێك ده‌ستگیركران و هه‌ریه‌كه‌و به سێ ساڵ زیندانى كردن سزادران.
عوسمان عه‌بدلكه‌ریم، وتهبیِژى ئاسایشى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: له‌چەند مانگى رابردو دو كه‌سیان له قه‌زاى كفرى ده‌ستگیركردوه به تۆمه‌تى فڕێدانى نارنجۆك بۆ مالێك دواتر پاش داننان به تاوانه‌كه‌یاندا له لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك-گه‌رمیان، هه‌ریه‌كه و به سێ ساڵ زیندانى سزادراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و دو كه‌سه ته‌مه‌نیان (١٩٩٩ و ٢٠٠١)بوه.
وتهبیِژى ئاسایشى گه‌رمیان، راشیگه‌یاند: كه هاوڵاتیه‌كى دیكه‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى نارنجۆك له قه‌زاى كه‌لار ده‌ستگیركردوه و دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك-گه‌رمیان، به شه‌ش مانگ زیندانى سزاى داوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان