ده‌نگ نێت
لە به‌شێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دەست کراوە بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەرێوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان دەڵیت تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێک بە سنوری گەرمیان نەگەشتوە.
له‌و بڕه نه‌وته‌ى ساڵانه به پارێزگاى سلێمانى ده‌درێت ریِژهى ١٠٪ بۆ گه‌رمیان ده‌نێردرێت، به‌ڵام تا ئێستا پشكى گه‌رمیان له نه‌وت نه‌نێردراوه.
لە بارەی نەگەیشتنی نەوتی سپی ماڵان بە سنورەکە بەڕیوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان یادگار فەتاح، بە رادیۆى دەنگی راگه‌یاند: دەستپێکی دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاویەکانهوە دەبێت کە گەرمیان ناگرێتەوە.
وتیشی: لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم ئامادەکاری تەواومان کردوە بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان.
بەڕیوبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان، ده‌شڵێت: پێویستمان بە ٤٣ هه‌زار بەرمیل نەوته بۆ ئەوەی پێش دەستپێکی مانگی داهاتو لە سنورەکە دابەشبکرێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان