دەنگ نێت
کۆمەڵی دادگەری لە گەرمیان هیچ کاندیدێکیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیە و بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی ئەو حزبەش دەڵێت دەنگدەرانی خۆمان سەرپشک کردوە لەدەنگدان بە هەر لایەنیک.
حەسەن محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەری سەبارەت بە نەبونی کاندید لە گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: کاندیدی بەهێزمان لەم سنورەدا نەبو بۆیە هیچ کاندندێکمان دانەناوە.
ئەوەشی خستەڕو: هەوڵمانداوە نەبونی کاندند لەم سنورە بخەینە خزمەت کاندیدەکانی دیکەمانەوە لە جێگەکانی دیکە، بەڵام ئەمە رێکنەکەوت.
لەبارەی ئەو لایەنانەی کە داوایان کردوە دەنگیان پێ بدەن، بەرپرسی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری وتی: لیستی هاوپەیمانی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە داوایان لێکردین لە گەڵیان رێککەوین، بەڵام رازینەبوین.
حەسەن محەمەد، وتیشی: بە دەنگدەرانی خۆمانمان راگەیاندوە سەرپشکن لە دەنگدان بە هەر لایەنێک.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان