دەنگ نێت
نزیکەی ٣٠ قوتابخانەی کفری پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بەڕێوبەری پەروەردەی کفریش دەڵیت: سێ سالە ٤ ملیۆن دینار قەرزارین.
بەپێی بەدواداچونێکی رادیۆیی دەنگ لە کۆی ٤٠ قوتابخانەی قەزای کفری تەنها چوار قوتابخانەیان مۆدێرنن و ئەوانی دیکە پێویستە نۆژەن بکرێنەوە.
لەبارەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانەوە، بەڕێوبەری پەروەردەی قەزای کفری، ئیسماعیل سەمین بە رادیۆی دەنگی وت: سەرەڕای پێویستی زۆرمان بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان وەزارەتی پەروەردە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان نەکردوین.
وتیشی: سێ ساڵ پێش دو قوتابخانەمان نۆژەنکردەوە بەو هۆیەوە ماوەی سێ ساڵە پەروەردەی کفری چوار ملیۆن دینار قەرزارە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان