دەنگ نێت
هەرچەندە بەشێک لە فەرمانبەران باس لەوە دەکەن کە داوای دەنگیان لێکراوە و چەند پەیجێکی بەڕێوبەرایەتیەکان بانگەشەکانیان بڵاوکردوەتەوە، بەڵام سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەڵێت: هیچ بانگەشەیەکی هەڵبژاردن لە نێو دامەزراوە حکومیەکانی سنوری گەرمیاندا ناکرێت.
رادیۆی دەنگ هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە لە بەشێک لە فەرمانگەکانی سنوری گەرمیان بانگەشەی هەڵبژاردن کراوە و داواکراوە دەنگ بە لایەنێکی دیاریکراو بدەن.
لەم بارەیەوە جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: لە هەر دامەزراوەیەکی حکومی لە سنورەکەدا لە کاتی دەوامکردندا بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت ئەوە بەرێوبەری فەرمانگەکە لێ بەرپرس دەبێت.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رەتیشکردەوە لە ئێستادا لە نێو دامەزراوە حکومیەکان هیچ بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردنەکان کرابێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان