ده‌نگ نێت
هه‌رچه‌نده هه‌شت ساڵه ته‌نها ٣٥٪ كاره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌ى كه‌لار ته‌واو كراوه، بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروسى هه‌رێم ده‌ڵێت له‌مساڵدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ته‌رخان ناكرێت.
نه‌خۆشخانه‌ى ١٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی له كه‌لار ماوه‌ى ٨ ساڵه كاره‌كانى راگیراوه، به‌ڵام له ماوه‌ى ٨ ساڵدا ته‌نها ٣٥٪ كاره‌كانى ته‌واو كراوه.
ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: لە کۆتا کۆبونەوەی وەزارەتی تەندروستی لە مانگی سێى ئەمساڵدا بەڕێوەچو و تایبەت بوە بەو پڕۆژانەی تەواو نەکراون بە تایبەتیش نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی قەزای کەلار، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو بڕە پارەیه‌ی حکومەتی ناوەندی دەینێرێتە هەرێم تەنها بەشی موچە دەکات و نه‌توانراوە پارە بۆ هیچ پڕۆژەیەک دابین بکرێت.
بە وتەی ئەو بریکارەی وەزارەتی تەندروستی: بۆ ئەمساڵ بە هیچ جۆریک ناتوانرێت پارە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین بکرێت.
وتیشی: بۆ ساڵی داهاتو لە پلانمان دەبێت، گەرچی ناشزانرێت بۆ ساڵی داهاتو قەیرانی دارایی و دۆخی کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت یان کۆتایی پێدێت.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان