دهنگ نێت
ئەو بڕە بەنزینەی کە بڕیارە بگات بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان هیچ گۆرانکاریەکی بەرچاو لە دابەزینی نرخی بەنزین ناکات، ئهمهش بهوتهى سهرۆكى لیژنهى پیشهسازیی و وزهى ئهنجومهنى پارێزگاى سلێمانى.
نرخی بەنزین لە نێوخۆی هەرێمدا ماوهیهكه روی لە بەرزبوونەوە کردوە، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێـمیش لهم ماوهیهى رابردودا رایگهیاند: بۆ دابەزاندنی نرخەکەی رێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا کردوە و رۆژانه بەنزین بۆ پارێزگاکانی هەرێم دهنێرن.
بەڵام بەوتەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئهو ههنگاوه سودێكى ئهوتۆی نابێت.
كهریم عهلی، بە رادیۆی دەنگی وت: هێشتا هیچ بڕە بە نزینێک بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان نە گەشتوە.
وتیشی: دیاریکردنی نرخی ئەو بڕە بەنزینە بە 690 دینار هۆکارە بۆ هیشتنەوە و پاڵپشتیکردنی مانەوەی نرخی بەنزین بە بەرزی و هیچ ئومێدێکیش نیە بە بەردەوامیدان بە ناردنی ئەو بڕە بەنزینە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵیەکێتیی پۆستێکی گۆڕان لە گەرمیان وەردەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان: "هەمو ئامادەکارییەکمان بۆ لافاو کردوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لای خوایە"
-
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان