ده‌نگ نێت
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە یاداشتێكدا داوا لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت دەكات نەخۆشخانە 100 قەڕوێڵەییەکەی گەرمیان تەواو بكات.
تۆڕه‌كه له یاداشته‌كه‌یان دا ده‌ڵێن: قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستانی ماوەیەکە دەستی کردوەتە کەمپینێکی چڕی هەڵبژاردن و داوای دەنگی هاوڵاتیان دەکات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئێمه‌ش داواكاریمان هه‌یه.
ئەو تۆڕە دەشڵێت: لە بەرامبەر ئەوەی داوای دەنگی هاوڵاتیان دەکات پێویستە بەڵێن بدا وکرداریش بنوێنێ بۆ باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیانی ناوچەى گه‌رمیان، پێویستە بەڵێنی تەواوکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرهوێڵەییهكهى مناڵان لە کەلار بدات.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه‌مپینێكى چڕ له لایه‌ن چالاكوانان و هاوڵاتیانى گه‌رمیانه‌وه ده‌ستى پێكردوه به ناوى "به‌ڵێ بۆ ته‌واوكردنى نه‌خۆشخانه 100 قهرۆێڵهییهكهى كه‌لار" به‌مه‌به‌ستى فشار دانان له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى كه له ساڵی 2013وه به‌ردى بناغه‌ى دانراوه و ته‌واو نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵفەرمانگەی ژینگەی گەرمیان: هەر پرۆژەیەک یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ دانەنێت مۆڵەتی ژینگەیی هەڵدەوەشێنرێتەوە
-
-
راپۆرتسەرۆکی شارەوانی کەلار نوێترین رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەخاتەڕو
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی کارەبای گەرمیان: بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی 'روناکی' چاوەڕێی وەڵامی هەولێر و سلێمانین
-
-
وتارداهاتوی ژینگەی گەرمیان لە نێوان دو بڕیاردا
-
-
هەواڵهێشتا موچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان