دهنگ نێت
میدیایهكى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان دهڵێت كادیرێكى ئهو حزبه له سلێمانى بهیانى ئهمڕۆ تیرۆر كراوه.
ئاژانسی رۆژنیوز، له ههواڵێكدا بڵاویكردوهتهوه: یاسین بولوت ناسراو بە (شوکری سەرحەد) بهیانى ئهمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و تیرۆر كرا.
رونیشیدهكاتهوه یاسین بولوت کە لهدایكبوى ساڵی 1957ى باكوری كوردستانه، ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکەیه و ماوەیەکە بەهۆی کێشەی تەندروستیی هاتوەتە شاری سلێمانی.
ئاژانسهكه وتوشیهتى: "دەوترێت هێرشەکە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک- میت،ـەوە ئەنجامدراوە".

- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان