دەنگ نێت
یەکگرتوی ئیسلامی لە بازنەی 5ی ھەڵبژاردنی گەرمیان ھیچ کاندیدێکی نیە، ھەروەک تائێستاش یەکلای نەکردوەتەوە کادیرەکانی لەم سنورە بەشداریی ھەڵبژاردنەکە دەکەن و دەنگ بە چ لایەنێک دەدەن.
بورھان مزەفەر، لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتوی ئیسلامی، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: لەماوەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی سەرکردایەتی ئەنجامدەدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دەنگەکانمان لە سنوری بازنەی ٥ی پارێزگای سلێمانی کە گەرمیان و چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەگرێتەوە.
وتیشی: ھەمو بژاردەیەکمان لەپێشدا کراوە دەبێت بە ڕێکەوتن لەگەڵ لایەنێکی دیاریکراو یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن، یان سەرپشککردنی دەنگدەرەکانمان بە دەنگدان بە هەر لایەنێک کە خۆیان بیانەوێت.
لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکگرتو، ئەوەشی خستەڕو کە لەگەڵ هیچ لایەنێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەبڕیارە مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت، رێکەوتنیان ئەنجامنەداوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان