ده‌نگ نێت
دواى دۆڕ‌انى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه له یاری یه‌كه‌مى گه‌ڕى كۆمه‌ڵه‌كانى وه‌رزی 2021-2021ى خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، رۆناڵد كومانى راهێنه‌ر گه‌شبینه و ده‌ڵێت جیاوازیه‌كى زۆر هه‌بو له كوالێتى هه‌ردو تیپ دا.
شه‌وى رابردو به‌رشه‌لۆنه له خاكی خۆی به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام به یانه‌ى بایرن میونخ دۆڕا. له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى پاش یارییه‌كه‌ش، راهێنه‌رى بلوگرانا: رۆناڵد كومان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تیپه‌كه‌ى كاتى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى ئاماده‌بێت، به‌تایبه‌تى كه ژماره‌یه‌ك یاریزانى سه‌ره‌كیی پێكانیان هه‌یه و یاریی ناكه‌ن.
وتیشی: "جیاوازیی له كوالێتی هه‌ردو تیپ دا هه‌یه، بایرن ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌مان ئه‌و یاریزانانه‌ى هه‌یه"، له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌وه‌ى زۆرێك له یاریزانه‌كانى تیپه‌كه‌ى تازه و لاون و هه‌یانه یه‌كه‌مجاره یاری ده‌كه‌ن له نمونه‌ى لۆك دی یۆنگ.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: له سێ بۆ چوار هه‌فته‌ى داهاتودا دۆخی تیپه‌كه‌ى باشتر ده‌بێت كاتێك یاریزانه پێكراوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
لایخۆشیه‌وه نایگلسمان-ى راهێنه‌رى یانه باڤارییه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: تیپه‌كه‌ى ده‌یتوانى به ده‌ره‌نجامێكى گه‌وره‌تره‌وه له یاریه‌كه بێته ده‌ره‌وه.
وتیشی: ده‌كرا له هه‌ندێك لایه‌نى یاریگا به‌شێوه‌یه‌كى باشتر دهركهوتینایه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان