ده‌نگ نێت
ئه‌گه‌رچى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارى دا به خه‌رج كردنى بڕى 866 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ستى پێنه‌كردوه، به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌ى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێین له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى گه‌رمیان بخه‌ینه ته‌نده‌رین.
بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ ساڵه ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور گرفتى هه‌یه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به سه‌رچاوه‌كانى ئاو له هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا به خه‌رج كردنى زیاتر له 866 ملیۆن دینار بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌و گرفته، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌كراوه.
نه‌وزاد حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌رى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌هۆى بونى هه‌ڵه له یه‌كێك له بڕگه‌كانى ئه‌و نوسراوه‌ى كه تایبه‌ته به ئاوى ناحیه‌ى باوه‌نور له نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانیه‌كان و وه‌زاره‌تى دارایی بۆیه دواكه‌وت".
وتیشى: له ئێستادا وه‌ڵامى نوسراوه‌كه‌مان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه چاوه‌روانى ئه‌وه‌ین له‌گه‌ل ئیداره‌ى گه‌رمیان بیده‌ینه ته‌نده‌رین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به كاربكه‌ین.
- دوایین بابەتەکان
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
-
هەواڵجێگای گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان دەکرێتە مزگەوت
-
زۆرترین بینراوەکان