دەنگ نێت
بەڕێوبەری بانکی کەلار و ٣ فەرمانبەر سزادەدرێن بەھۆی 'سەرپێچیکردن' لە خەرجکردنی چەکی بانک دا.
بە گوێرەی نوسراوێکی کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە و لە رێکەوتی (23-6-2021) دەرچوە، سزای سەرنجڕاکێشان 'توبیخ' بۆ بەڕێوبەری بانکی کەلار و سزای ئاگادارکردنەوە بۆ سێ فەرمانبەری دیکە دەرچوە، ئەم سزایەش لەپاش پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بوە لەسەریان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری بە ھۆی خەرجکردنی چەکێکی پارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، ئەو فەرمانبەرانە تۆمەتبارکراون بە سەرپێچییکردن لە خەرجکردنی چەکی پارەی بانک، بە شێوەیەک بەھای زیاتر بوە لە ١٠٠ ملیۆن دینار، ئەم خەرجکردنەش بەپێی ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەکە، بە رێکارێک بوە کە نادروست بوە و بە سەرپێچیی ھەژمار کراوە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی قسەی ئەوان لەسەر ئەم بابەتە، چەند جارێک پەیوەندی بە ئاریا ئەنوەر، بەڕێوبەری بانکی کەلارەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بو.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان