ده‌نگ نێت- هێما شوان
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێی خوێندن مامۆستایان ژماره‌یه‌ك داواكارى ده‌ده‌نه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و له‌ئه‌گه‌رى جێبهجێنهكردنیشى ده‌ڵێن هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاند: جیاواز له ساڵانی پێش‌و ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك داواكاری ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ساڵی پێش‌و و گرنگیدان به‌كه‌رتی په‌روه‌رده كه له هه‌ره‌سهێنانی یه‌كجاره‌كی نزیكبوه‌ته‌وه.
وتیشی: كه‌وا جه‌خت له‌سه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین كه راگیراوه‌و دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانمان.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان به ڕادیۆی ده‌نگى وت: ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریان داب‌و ١/٩ بازنه‌ی یه‌كه‌م و دوهه‌می خوێندن بكرێته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ڕازی نه‌بون، ئێستاش بڕیاره ١٤/٩ ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگاكان بكرێنه‌وه و دیسان ده‌بێ لیژنه‌ی روبهڕوبونهی كۆرۆنا ره‌زامه‌ندی بده‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: ئه‌گه‌ر هاتنی بودجه له به‌غداوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایانیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
وتیشی: بڕیاره هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندندا قه‌ره‌بوی ساڵی پێش‌و بكرێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوه‌كانى گه‌رمیانی یه‌كێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان