دهنگ نێت
کارگێڕانی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی نیشتمانی لە گەرمیان دژ بە بڕیاری دانانی کەسێک بە بەرپرسیان یاداشتێک دەدەنە حزبەکەیان و ھەڕەشەی پابەند نەبون بە بڕیارەکەوە دەکەن.
بەگوێرەی ئەو یاداشتە کە وێنەی دەست رادیۆی دەنگ کەوتوە، ١٣ کارگێڕی ناوەندی گەرمیانی رێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی دژی دانانی کەسێک لە دەرەوەی ستافی ناوەندەکە بە سەرۆکیان ھەڵوێستیان نواندوە. لەوبارەوە دەڵێن: بەبێ پرس و را بە ئەندامانی ناوەند و لەسەر پێشنیازی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی، بڕیاری ئاڵوگۆڕ و دانانی بەرپرسی ناوەندی گەرمیان دراوە.
باس لەوەش دەکەن کە لە دەرەوەی ستافەکەی ئەوان کەسێک کراوە بە بەرپرس، لەکاتێکدا وەکخۆیان دەڵێن ناوەندەکەیان چەندین کادیری بە ئەزمونی ھەیە.
بەپێی زانیارییەکانی رادیۆی دەنگ، لەسەر پێشنیازی مەڵبەندی گەرمیان و چەند سەرکردایەتیەکی یەکێتی، بڕیاری لادانی وریا نامیق لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی رێکخراوەکانی گەرمیان دراوە و بڕیاریش دراوە رەحمان جەمال کە ئەندامی کۆمیتەیە لە جێگەکەی دابنرێت، ئەمەش ستافی ناوەندەکەی نیگەران کردوە کە داوای دانانی سامان تاھیر بە بەرپرسی ناوەندەکە، کە یەکێک لە کارگێڕانیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان