دەنگ نێت- شیرین ئەحمەد
لە گەرمیان بە فەرمی ٨٤ کرێکاریی بیانی تۆمارکراو ھەن، زۆرینەشیان ھاوڵاتی ئێرانن.
رێبوار سەرحەد ساڵح، بەرپرسی هۆبەی بەکارخستن لە بەڕێوبەرایەتی بەکارخستن و راھێنانی پیشەیی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: ژمارەی ئەو کرێکارە بیانیانەی لەسنوری گەرمیانن، ۸٤ کرێکارن، ۲۱ كرێکاریان خزمەتکاری ناوماڵن و هەمویان لە رەگەزی مێن، ٦۳ کرێکاریشیان لە پڕۆژە و کۆمپانیاکانن و بەرەگەز نێرن.
رونیشیکردەوە: ھاوکات ۷۰ گرێبەستی ھەڵوەشاوەی کرێکاری بیانیشمان ھەیە.
لەبارەی ناسنامەی کرێکارەکانیشەوە، ئاماژەی بەوەکرد زۆرینەیان ھاوڵاتی ئێرانین.
کرێکارانی بیانی و بەتایبەت ئەوانەی کاری خزمەتگوزاریی ماڵان دەکەن، لەلایەن کۆمپانیای بیانییەوە دەھێنرێن.
بەوتەی بەرپرسی هۆبەی بەکارخستن لە بەڕێوبەرایەتی بەکارخستن و راھێنانی پیشەیی گەرمیان، لەسنوری گەرمیان هیچ کۆمپانیایەک نیە بۆ ھێنانی کرێکاری بیانی، بەڵکو لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێرەوە دۆسیەکانیان رەوانە دەکرێت بۆ ئێرە.
لەبارەی ئەوەی بەدواداچون دەکرێت بۆ رەوشی ژیانی ئەو کرێکارانە لەلایەن ئەوانەوە، رێبوار سەرحەد جەختیکردەوە: ئێمە لیژنەی بەدواداچونمان هەیە مانگانە سەردانی چەند کرێکارێک دەکات بەمەبەستی بەدواداچونی بارودۆخیان و لەکاتی بونی کێشەدا ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان