ده‌نگ نێت
سه‌ربارى ده‌ستپێكردنى واده‌ى دیاریكراوى هه‌ڵبژاردن به‌ڵام تا ئێستا حزبه‌كان و كاندیده‌كان له گه‌رمیان به ته‌واوى ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نه‌كردوه ساردن له بانگه‌شه‌كردن.
به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێش‌و تا ئێستا هیچ حزب و كاندیدێك له گه‌رمیان پۆسته‌رى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى دانه‌ناوه و دو دڵن له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.
به پێی به‌دواداچونه‌كانى رادیۆى ده‌نگ جوڵه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له گه‌رمیان تا ئێستا ته‌نها كۆبونه‌وه‌ى ناوخۆى حزبه‌كانه و به‌شێك له كاندیده‌كانیش له‌رێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ردانى ماڵانه‌وه چونه‌ته بانگهشهكهوه به‌ڵام بانگه‌شه‌كه چڕ نه‌كراوه‌ته‌وه هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دیكه.
له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گه‌رمیان له سنورى سلێمانیدا كراوه‌ته بازنه‌ى پێنجى هه‌ڵبژاردن كه پێكهاتوه لهشارهكانى كه‌لار و كفرى و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ و به‌شێك له خانه‌قین چوار كورسى بۆ دانراوه و یه‌كێك له كورسیه‌كان بۆ كۆتاى ژنانه و ١٥ كاندید له‌م بازنه‌یه ململانێی چوار كورسى ده‌كه‌ن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان