دەنگ نێت
ھێزێکی ئەمنی ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە دەروازەی پەروێزخان و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: لە چوارچێوەی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتە بۆ رێگری لە "قاچاخچێتی".
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزێکی ئەمنی لە سلێمانییەوە گەیشتوەتە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە گەرمیان، لە دەروازەکە جێگیر بون.
رونیشیکردەوە: وەک راگەیەنراوە کاری ھێزەکە پاڵپشتیی دەبێت بۆ رێگریکردن لە حاڵەتەکانی "قاچاخچێتی" لە مەرزەکە.
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە وتەبێژی دەروازەی پەروێزخانەوە کرد، بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبو.
بەوتەی سەرچاوەکەی رادیۆی دەنگ، ھاتنی ئەم ھێزە پاش بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم قوباد تاڵەبانی دێت بەمەبەستی ناردنی ھێزی ئەمنی بۆ دەروازەکانی سنوری 'زۆنی سەوز'، ئەویش وەک راگەیەنراوە بۆ ئەوەی رێگری لە کاری قاچاخچێتی بکرێت لەو دەروازانەوە.
بەوتەی چالاکوان و سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان و تەنانەت پارلەمانتارانیش، لە مەرزەکاندا قاچاخچێتییەکی بەرفراوان بونی ھەیە، بەرپرس و حزب و بازرگانەکانی سەر بە حزبەکانیش بەتایبەت ئەوانەی دەسەڵان، بە ئەنجامدانی ئەو قاچاخچێتییە تۆمەتبار دەکرێن.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان