ده‌نگ نێت
ئه‌و كه‌سه‌ى له چه‌ن رۆژى پێش‌و له ناو شارى خانه‌قین ته‌قه‌ى له بازرگانێك كرد پاسه‌وانى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیه، مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیش ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه له روى ده‌رونیه‌وه دۆخى تێكچوه.
به پێی راگهینراوێكى مه‌ڵبه‌ندى 8ى یه‌كێتى له خانه‌قین تێیدا هاتوه: ئه‌و كه‌سه‌ى كه پاسه‌وانى باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتیه و ته‌قه‌ى له هاوڵاتیه‌ك كردوه ته‌عبیر لە راوبۆچونی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و پاراستنی ئه‌من و ئارامی شارەکەمان کە هەڵوێستی نەگۆڕی مەڵبەندەکەمانە ناکات.
باسى له‌وه‌شكردوه: كه مه‌ڵبه‌ند هاوكارى ئاسایشى كردوه بۆ ده‌ستگیركردنى تهقهرهكه.
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌رو: بکەری ئه‌و کردەوەیە کەسێکە لەروی سەلامەتیی دەرونییەوە نۆرماڵ نییە و دۆخی تێکچوە.
چه‌ند رۆژى پێش‌و له ناوبازارى خانه‌قین چه‌كدارێك ده‌سترێژى گولله‌ى له بازرگانێك كرد و به‌سه‌ختى برینداریكرد.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان