ده‌نگ نێت
پاش ناره‌زایه‌تى هاوڵاتیان له‌باره‌ى هاتنه خواره‌وه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌باكه‌یان كه برى 10 هه‌زار دینار ده‌درێت تاوه‌كو كاره‌باكه‌یان بۆ به‌رزبكرێته‌وه، به‌ڕێوبه‌رى كاره‌باى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: هه‌رهاوڵاتیه‌ك بێت و سكاڵابكات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌و كه‌سه روبه‌روى یاساى ده‌كه‌ینه‌وه.
حازم كه‌ریم، به‌ڕێوبه‌رى گشتى به‌رێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "له ئێستادا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان سیسته‌مى كۆڵ سنته‌ر هه‌یه وه 2 ژماره ته‌له‌فۆنى تایبه‌تمان هه‌یه بۆ ئه‌و پرسه كه 24 كاتژمێر له به‌رده‌ستدایه و هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێوه‌ره‌كه‌ى هاته خواره‌وه ده‌توانێت په‌یوه‌ندیمان پێوه بكات و له رێگه‌ى ئه‌و سیسته‌مه‌وه كاره‌باكه‌ى بۆ هه‌ڵ ده‌درێته‌وه".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: له ئێستادا هاتنه خواره‌وه‌ى پێوه‌رى زیره‌ك له 45 خوله‌كه‌وه كراوه به 20 خولهك به بڕیارى وه‌زاره‌تى كاره‌با، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك كه پاره‌ى لێوه‌رگیراوه له‌لایه‌ن كرێكارى كاره‌باوه ده‌توانێت بێت و سكاڵابكات له به‌رێوبه‌رایه‌تیمان روبه‌روى یاساى ده‌كه‌ینه‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان