ده‌نگ نێت
له گه‌رمیان حزبێكى عێراقى كاندیدى بۆ په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه و ئه‌و كاندیده‌ش ده‌ڵێت جارێ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێنه‌كردوه به‌هۆى گه‌رماوه.
كه‌ریم حسێن، له بازنه‌ى گه‌رمیان كاندیدى "وئام عێراقه" و به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئه‌و له لایه‌ن هاورێكانیه‌وه پاڵپشتى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى كاندید بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: تا ئێستا به هۆى گه‌رماوه كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێنه‌كردوه و ده‌شڵێت هیچ به‌ڵێنێك نادات، به‌ڵام پلانى هه‌یه نیوه‌ى موچه‌كه‌ى بداته هه‌ژاران گه‌ر بچێته په‌رله‌مانى عێراق.
كه‌ریم حسێن، وتیشى: هیچ پۆستێكى له حزبه‌كه‌یدا نیه و ته‌نها كاندیده.
15 كاندید له بازنه‌ى 5 كه ده‌كاته گه‌رمیان كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانى چوار كورسى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن و یه‌كێتى و گۆڕانیش كه هاوپه‌یمانێتیان پێكهێناوه زۆرترین كاندیدیان هه‌یه كه چوار كاندیده.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵیەکێتیی پۆستێکی گۆڕان لە گەرمیان وەردەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان: "هەمو ئامادەکارییەکمان بۆ لافاو کردوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لای خوایە"
-
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
زۆرترین بینراوەکان