دەنگ نێت
پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی ٢ کەس بە تۆمەتی دانانی پلان بۆ بڕینی بانکی جیھان لە کەلار رادەگەیەنێت.
عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەنراوێکدا وتویەتی: تۆمەتبارێک کەپاسەوانی بانکی جیهانە لەکەلار، ماوەی ٢ مانگە پلانی بڕینی بانکەکەی داڕشتوە و بەنیازبوە لەڕۆژانی پشوی جەژنی قوربان ئەو کارە بکەن.
باسی لەوەشکردوە ئەو کەسە و کەسێکی تر کە ئاگاداری پلانەکە بوە، شەوی رابردو دەستگیرکراون پێش ئەنجامدانی پلانەکەیان.
ئاماژەی بەوەداوە دەستگیرکراوان لە لێکۆڵینەوەدا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار، دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و بەبریاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراون.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵ"رێکاری ئیداریی" هۆکاری دابەشنەکردنی وەجبەی دوەمی زەوییە لە رزگاریی
-
-
هەواڵیەکێتیی پۆستێکی گۆڕان لە گەرمیان وەردەگرێتەوە
-
-
هەواڵبەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان: "هەمو ئامادەکارییەکمان بۆ لافاو کردوە و ئەوەی دەمێنێتەوە لای خوایە"
-
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
زۆرترین بینراوەکان