ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار ده‌ڵێت: به‌پێى دواین بریارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانی ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌ری ئاویان نه‌به‌ستوه مانگانه بڕى 80 هه‌زار دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت.
سامان ره‌حیم، به‌ڕێوبه‌رى ئاوى كه‌لار له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌پێى دواین نوسراوى وه‌زارتى شاره‌وانیه‌كان و هه‌موارى یاساى پێوه‌رى ئاوى ماڵان، بڕیار دراوه به‌وه‌ى هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى ئاوی نه‌به‌ستبێت برى 80 هه‌زار دینار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاوه‌ى به‌كارى هێناوه لێى وه‌ربگیرێت".
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌و ماڵانهشى كه پێوه‌ریان به‌ستوه به‌پێى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌ر پاره‌یان لێوه‌رده‌گیرێت، بریاریش دراوه به‌وه‌ى هه‌ر ماڵێك بڕى زیاتر له 45 هه‌زار دینار ئاوى به‌كارهێنابێت هه‌ر ئه‌و بڕه‌ى لێوه‌رده‌گیرێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى كارپێكردنى به پێوه‌رى ئاو داوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرفت له پێوه‌ره‌كه دا هه‌یه و هاوڵاتیانیش ناڕازین له پێوه‌ره‌كه تا ئێستا هاوڵاتیان پابه‌ندى به‌ستنى پێوه‌ره‌كه نه‌بون و به ته‌واوى كار به پێوه‌ره‌كه نه‌كراوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵهاوین بەڕێوەیە و وێستگەی کارەباکەی کۆکس هەر نەگۆڕاوە
-
-
پرۆژەحکومەت و فەرمانبەرانی رزگاریی لەسەر دابەشکردنی زەوی گفتوگۆ دەکەن
-
-
هەواڵلە گەرمیان دو بەڕێوبەرایەتی یەک ئۆتۆمبێلیان هەیە
-
-
هەواڵپرۆژەی راکێشانی ئاو لە سەرقەڵاوە بۆ کفری چاوەڕێی رەزامەندییە
-
-
هەواڵلە رزگاریی دارستانێکی دەستکرد دروستدەکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان