ده‌نگ نێت
به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئیستا به فه‌رمى دان به زانكۆى گه‌رمیاندا نه‌نراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه‌وه زانكۆى گه‌رمیان ناتوانێت هیچ به‌شێك له زانكۆكه بكاته‌وه.
فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه به رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: "به‌ته‌ماى كردنه‌وه‌ى هیچ به‌شێك نین له ئێستادا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمى دان به زانكۆى گه‌رمیاندا نه‌نراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقه‌وه، بۆیه یه‌كێك له مه‌رجه‌كان بۆ دانپێدانان به زانكۆكه نه‌كردنه‌وه‌ى به‌شى نوێیه".
وتیشى: ئه‌و به‌شانه‌ى كه هه‌مانه هه‌مو مامه‌ڵه‌كانیان نێردراوه بۆ وه‌زارتى خوێندى باڵاى عێراق و چاوه‌روانین دان به زانكۆى گه‌رمیان بنرێت كه كاره‌كانى قۆناغى باشى بڕیوه.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: پلانى چه‌ندین به‌شمان هه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆلێژهكانهوه پرۆپۆزه‌ڵى بۆ ئاماده‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌روانى ئه‌وه‌ین كه دانپێدانانه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان