دهنگ نێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم بەڵێنى داوه کە تا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ھەمو بودجە ماوەکانی پرۆژەی کەلار دەربەندیخان تەرخان بکەن.
به پێی راگهینراوێكى گروپی گەشەی گەرمیان كه لهگهڵ وهزیرى ئاوهدانكردنهوهى حكومهتى ههرێم كۆبونهتهوه و وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن (دانا عەبدولکەریم)، رایگهیاندوه کە پرۆژەی کەلار کفری کێشەی نیە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت.
ئاماژه بهوهشكراوه: پرۆژەی کەلار دەربەندیخان لەم ھەفتەیەدا بڕی ١٠ ملیار دینار بۆ پرۆژەکە خەرج دەکرێت و و بەڵێنی داوه ھەتاوەکو مانگی ئەیلولی ئەمساڵ فەرمانی خەرجکردنی کۆی بودجەی ماوەی پرۆژەکە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە دەربکرێت، بەمەش پرۆژەکە روبەڕوی گرفتی دیکە و وەستاندن نابێتەوە و وادەکات لەماوەی کەمتر لە ساڵ و نیوێکدا تەواو ببێت.
گروپى گهشهى گهرمیان له زارى وهزیرى ئاوهدانكردوهوه ئهوهیان بڵاوكردوهتهوه: پرۆژەی دیکەش له گەرمیان جێبهجێدهكرێت، لەوانە: دروستکردنی رێگای نوێ بۆ مەرزی پەروێزخان و ھەروەھا مەرزی تیلەکۆ، تەواوکردنی رێگای وارماوا- دەربەندیخان، دروستکردنی تونێلێکی دیکە لە دەربەندیخان، کە لەکاتی خۆی دا وردەکارییەکەی دەخەنەڕو.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارلاوازی دەستكەوتی خوێندن بۆچی؟
-
-
هەواڵسەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کوردستان: پشتگیریی رۆژئاڤاین و درێغی لە هاوکارییکردنیان ناکەین
-
-
هەواڵناوهندى رێكخراوهكانى گهرمیانی یهكێتى ههڵدەوهشێتهوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری رێگاوبانی گەرمیان: بێ بودجەیی هۆکاری سستی کارەکانی رێگای ساڵح ئاغایە
-
-
هەواڵ"بارانێکی بێ ئامار"؛ نیوەی ناوچەکانی گەرمیان ئامێری پێوانی بارانیان نییە
-
زۆرترین بینراوەکان