ده‌نگ نێت
دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانى به‌وه تۆمه‌تباركرد كه به‌مه‌به‌ست نه‌خشه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى رزگارى په‌سه‌ند نه‌كردوه، به‌ڕێوبه‌رى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى وه‌زاره‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌كه ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه تێیدا.
دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى رزگارى هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكى شاره‌وانى ناحیه‌ى رزگارى و به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان فه‌رمانى گرتنیان بۆ ده‌ركراو ده‌ستگیركران، به‌ڕێوبه‌رى گشتى شاره‌وانیه‌كانى گه‌رمیان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیانى تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ى كه بۆ ماوه‌ى ٩٦ رۆژ نوسراوه‌كه‌ى هێشتوه‌ته‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌بو به دادگا بڵێت ئه‌وه زیاده‌رۆیی كراوه.
له به‌رامبه‌ردا، كاروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نه‌خشه‌دانانى ئاوه‌دانى گه‌رمیان له‌مباره‌یه‌وه بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: "پێش ئه‌وه‌ى ئێمه وه‌ڵامى وه‌زاره‌تمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌كه ئه‌وان ده‌ستیان به‌كاركردن كردوه له‌و جێگه‌یه به سه‌رپێچى".
وتیشى: دواى ئه‌وه‌ى له 14ى 1 دادگا داواى لێكردین سه‌باره‌ت به دروستكردنى ئه‌و كارگه‌یه چۆن كراوه له وه‌ڵامدا وتمان ئاگامان لێى نیه، وه له 27ى1 وه‌زاره‌تمان وه‌ڵامى داینه‌وه.
باسى له‌وه‌شكرد: كه وه‌ڵامى وه‌زارتمان بۆ هاته‌وه نوسراومان ئاراسته‌ى دادگا كرد سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنى نه‌خشه‌كه له 3ى 5 پێى راگه‌یاندین په‌سه‌ندى بكه‌ین له 4ى5 نه‌خشه‌كه‌مان په‌سه‌ند كرد.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ست ئه‌و په‌سه‌ندكردنه دواخرابێت، كاروان محه‌مه‌د، وتیشى: بۆ به مه‌به‌ست ئه‌مه كرابێت له كاتێكدا دۆسیه‌كه له دادگایه، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن سكاڵاكهى كردوه دژیان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گه‌رمیان كێشه‌ى هێڵى گواستنه‌وه‌ى گشتییان هه‌یه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان