ده‌نگ نێت
پاش بڵاوكراوه‌یه‌كى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له باره‌ى دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى راوێژكارى له كه‌لار، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار ره‌تى ده‌كاته‌وه هیچ زه‌وییه‌كیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌رخان كردبێت.
سیروان محه‌مه‌د، به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له په‌ڕه‌ى خۆى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ شاره‌وانى كه‌لار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى راوێژكارى له ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا، به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له واده‌ى ده‌ستپێكردن و تێچوى پرۆژه‌كه بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار به رادیۆى ده‌نگى وت: كه هیچ پارچه زه‌وییه‌كیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌رخان نه‌كردوه.
به‌شى راوێژكارى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار له ناو بیناى نه‌خۆشخانه‌ى كهلاردایه كه له ساڵى ١٩٧٠ دروستكراوه و ئێستا به‌هۆى كۆنى بیناكه‌وه گرفتى زۆرى بۆ هاوڵاتیان دروستكردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان