ده‌نگ نێت
له پاش بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆناوه تا ئێستا كۆى ئه‌و چالاكی و بۆنانه‌ى به هۆى كۆرۆناوه راگیرابون، ئاسایی كراونه‌ته‌وه، ته‌نها دانانى پرسه له مزگه‌وته‌كاندا راگیراوه.
له ئێستادا به هۆى نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگایی مزگه‌وته‌كان بۆ دانانى پرسه، له رێگه‌ى دانانى خێوه‌ت له نێو گه‌ڕه‌كه‌كاندا پرسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چالاكوانێكیش ده‌ڵێت بارگرانى بۆ سه‌ر هاوڵاتیان زیاتر كردوه.
هونه‌ر حه‌مید، چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به رادیۆى ده‌نگى وت: له ئێستادا به‌هۆى داخستنى هۆڵى مزگه‌وته‌كانه‌وه بارگرانى زیاتر بۆ هاوڵاتیان دروست بوه، چونكه پرسه لى ماڵان داده‌نرێت و رێگرى لێناكرێت و ته‌نها رێكارهكهى گۆڕاوه.
داواشیكرد كه دانانى پرسه له مزگه‌وته‌كان رێگه‌ى پێبدرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت یه‌ك تاق یان چه‌ند كاتژمێرێك بێت له یه‌ك یان دو رۆژدا.
لایخۆشیه‌وه وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان سەبارەت بە دانانەوەی پرسە له مزگەوتەکاندا بە رادیۆی دەنگى وت: ئەوە یەکێکە لەڕێکارە خۆپارێزەکان دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی راپۆرت و داتایی تەندروستیش توشبون بڵاوبوەوەی نەخۆشیەکە جێی مەترسیە.
عه‌باس ئه‌نوه‌ر، وتیشی: هیچ بڕیارێکی نوێمان بۆ نەهاتوە لەوبارەوە بۆیە دانانەوەی پرسە لەمزگەوتەکاندا بە پێی رێنمایەکان قەدەغەیە.
باسى له‌وه‌شكردوه: تا ئێستا هیچ بڕیارێك نیه بۆ كردنه‌وه‌ى هۆڵى پرسه‌ى مزگه‌وته‌كان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان