دەنگ نێت
پاش دو رۆژ خۆپیشاندانی بەردەوام و گرتنی رێگا دەرەکییەکانی شارەکە، خۆپیشاندەران و بەرپرسانی حکومی لە خانەقی گەشتنە رێککەوتنێک، لەنێویاندا کارکردنی بەردەوامی مۆلیدە ئەھلییەکان و لادانی چەند بەرپرسێک لە پۆستەکانیان.
بە گوێرەی دەقی رێککەوتنەکە کە رۆژنامەنوس ئەمیر خانەقینی بڵاویکردوەتەوە: ھەردولا 'خۆپیشاندەران و حکومەت' لەسەر ٥ خاڵی سەرەکی رێککەوتون، لەوانە: کارکردن بە مۆلیدە ئەھلیەکان بە بەردەوامی '٢٤ کاتژمێریی'، لەکارخستنی ژمارەیەک بەرپرسی کەمتەرخەم، چاککردنی دۆخی کارەبا، پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ چاودێریی خزمەتگوزارییەکانی خانەقی و گرنگیدان بە گەنجانی خانەقی بۆ کارکردن لە مەرزی مونزریە.
ھاوکات ماوەی ١٠ رۆژیش دانراوە بۆ ئەوەی حکومەت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکات، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندان بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دەستپێدەکاتەوە.
لە دو رۆژی رابردودا لە قەزای خانەقی سەر بە پارێزگای دیالە، بەھۆی خراپی دۆخی کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەوە، زنجیرەیەک خۆپیشاندانی مەدەنی ئەنجامدرا و رێگا سەرەکیەکانی قەزاکە کە ھەندێکیان رێگای بازرگانی نێودەوڵەتین، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە گیران.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
-
هەواڵبڕیارێکی وەزارەت لیژنەیەکی سەرپەرشتیاریی پەروەردەی گەرمیان توڕە دەکات
-
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
زۆرترین بینراوەکان