لەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
هەواڵ
01:32PM - 2026-09-23 , بینین : 460


رادیۆی دەنگ

لەرێگای نێوان دەربەندیخان ـ زەڕایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت: پۆلیسەکانمان و زیندانییەکان سەلامەت بون.

کەمێک پێش ئێستا لەرێگای نێوان دەربەندیخان ـ زەڕایەن نزیک گوندی چنارە مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان لەکاتی گواستنەوەی چەند زیندانییەکدا توشی روداوی هاتوچۆ بو.

عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بۆ رادیۆی دەنگ جەختی لە روداوەکە کردەوە و وتی: دو ئۆتۆمبێل لەپێش مەفرەزەکەی ئێمەوە پێکدادان لەنێوانیاندا رویدا، مەفرەزەکەی ئێمە بۆ خۆپارێزی ئیستۆپی گرت، بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلێک خۆی بەمەفرەزەکەماندا کێشا.

وتیشی: کارمەندەکانمان و زیندانییەکان سەلامەت بون، پۆلیس و هاتوچۆی دەربەندیخان رۆشتون بۆلایان لەگەڵ مەفرەزەیەکی دیکەی ئێمە لە گەرمیانەوە.