رادیۆی دەنگ
سەرۆک و ئەندامانی لقی لیژنەی پێداچونەوەی پرۆگرامەكانی بیرکاریی گەرمیان، گازندەی ئەوە دەكەن كە بە بێ ئاگاداریی خۆیان لە لیژنەی باڵا لابراون و دو مامۆستای تر هەڵبژێردراون.
دلێر كەریم، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و ئەندامی لقی گەرمیانی لیژنەی پێداچونەوەی پڕۆگرامەكانی بیرکاریی لە پەروەردەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: نزیكەی ١٥ ساڵە لیژنەی پێداچونەوەی پڕۆگراممان هەیە، بەڵام بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئێمە و پەروەردەی گەرمیان و یەکەی دڵنیایی جۆریی و سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی، بەبێ هەڵبژاردنی ئەندامیکی لیژنەکەی گەرمیان، دو مامۆستا گەرمیان هەڵبژێردراون و دانراون بۆ دانانی کتێبی بیرکاریی قۆناغی ئامادەیی لە لیژنە سەرەکییەی وەزارەت لەهەولێر.
دەشڵێت: ئەم دو مامۆستایەی دانراون، نه پێشتر ئەندامی لقەکە بون، نه له مامۆستا به ئەزمونەكانی گەرمیانن و نە پرس و راوێژیش بە ئێمە کراوە، له کاتێکدا وەک لیژنەی گەرمیان پێشتر راپۆرتی خۆمان نووسیوه و پرۆگرامی تایبەتمان داناوە، بەڵام فەرامۆش کرا.
باسی لەوەشکرد: تاوەكو بابەتەكە یەكلایی نەبێتەوە و نەزانین كە بۆچی ئەو دو مامۆستایە دانراون بە بێ ئاگاداریی ئێمە و ئایا بۆ ئەندامی لیژنەكەی ئێمە هەڵنەبژێردراون كە چەندین ساڵە كاردەكەین لە بوارەكەدا، هیچ كارێك ناكەینەوە و چاوەڕوانین وەزارەت وەڵام بداتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵپڕۆژەی "روناکی" لە گەرمیان بەهۆی قەیرانی کارەباوە بێ وادەیە
-
-
هەواڵنرخی کۆنکریت لە گەرمیان بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
-
-
هەواڵچارەنوسی تاپۆکردنی گەڕەکە زیادەڕەوییەکانی کەلار بە ناڕونی ماوەتەوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان ٤٠ کرێکاری بیانیی لە ماڵاندا کاردەکەن
-
-
هەواڵلەگەرمیان ١١٥ هاوبەشی کارەبای سۆلار تۆماركراون
-