رادیۆی ده‌نگ
له‌كه‌لار مامۆستایه‌ك بهكاریگهریی پێوه‌دانى هه‌نگ گیانى له‌ده‌ستدا، سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانیش هۆكارى حاڵه‌ته‌كه رونده‌كه‌نه‌وه.
ئێواره‌ى دوێنێ مامۆستایه‌ك به‌ناوى (نەجمەدین سابیر) كه ته‌مه‌نى (44) ساڵه و هاوكات كارى هه‌نگه‌وانیش ده‌كات، بهكاریگهریی پێوه‌دانى هه‌نگه‌وه گیانى سپارد.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، حاڵه‌ته‌كه پێوه‌دانى ژماره‌یه‌كى زۆری هه‌نگ نه‌بوه، به‌ڵكو گومان ده‌كرێت ته‌نها یه‌ك هه‌نگ پێوه‌ى دابێت.
وتیشی: پێشتریش جارێكى تر هه‌نگ پێوه‌ى داوه و دۆخی ته‌ندروستى تێكچوه.
ئایا هه‌نگ بكوژه؟
له‌دواى روداوه‌كه‌وه پرسیاری ئه‌وه دروستبوه كه له‌كاتێكدا پێوه‌دانى هه‌نگ به حاڵه‌تێكى ئاسایی ده‌زانرێت، چۆن بوه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و مامۆستایه؟
به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان و له‌نێویشیاندا رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، پێوه‌دانى هه‌نگ و ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌نگیش، ده‌شێت ببێته هۆی گیان له‌ده‌ستدانى مرۆڤ، ئەمەش نەک بەهۆی کوشندەیی خودی ژەهرەکە، بەڵکو بە پلەی یەکەم بەهۆی کاردانەوەی توندی کۆئەندامی بەرگریی جەستەوه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، هه‌ندێك له مرۆڤه‌كان له‌كاتى پێوه‌دانى هه‌نگدا، تووشى "شۆکی هەستیاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر" ده‌بن كه به ده‌سته‌واژه زانستییه‌كه‌ى پێی ده‌وترێت (Anaphylaxis). لەم دۆخەدا، جەستەی کەسی توشبو بە شێوەیەکی نائاسایی بەرگری لە خۆی دەکات و بڕێکی زۆر لە مادەی کیمیایی دەردەدات کە دەبێتە هۆی ئاوسانی خێرای زمان و قوڕگ و تەسکبونەوەی رێڕەوەکانی هەناسە، ئەمەش لەگەڵ دابەزینێکی کتوپڕی پەستانی خوێن یەکدەگرێت و دەبێتە هۆی خنکان یان وەستانی دڵ.
هەروەها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ههندێكجارى تریش پێوەدانی یەک هەنگ لە شوێنە هەستیارەکانی وەک ناو دەم یان قوڕگ، تەنانەت ئەگەر کەسەکە هەستیاریی پێشتریشی نەبێت، مەترسییەکی کوشندە دروست دەکات، چونکە ئاوسانی شانەکان دەبێتە هۆی داخستنی راستەوخۆی رێڕەوی هەوا و کۆتاییهێنان بە ژیانی مرۆڤەکە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەگەرمیان هەر ئۆتۆمبێلێكی دەرەوەی شار فێنككەرەوە کارپێنەکات سزادەدرێت
-
-
هەواڵلەهەڵمەتێکدا لەگەرمیان دەستبەسەر ئۆتۆمبیلی بێ تابلۆ و بێ مۆڵەتدا دەگیرێت
-
-
هەواڵلهكهلار چه‌ندین ئامێری راكێشانى پاره دانراون و نه‌خراونه‌ته‌كار
-
-
هەواڵکەی پرۆژەی روناکی لە گەرمیان دەکەوێتەکار؟
-
-
هەواڵسەرباری بارانبارینی باش، بەڵام بڕی ئاو گلدراوە لە گەرمیان نازانرێت
-
زۆرترین بینراوەکان