رادیۆی دەنگ
له قه‌زاى كه‌لار چه‌ندین ئامێری راكێشانى پاره كه به "ATM" ناسراوه، دانراون، به‌ڵام نه‌خراونه‌ته‌كار، ئه‌مه‌ش واده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌كاتى وه‌رگرتنى موچه‌كانیاندا روبه‌ڕوى ئاسته‌نگیی زۆر ببنه‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا موچه‌ى موچهخۆرانى هه‌رێم به بانكیی بكات، ده‌ستیكرد به دانانى چه‌ندین ئامێری راكێشانى پاره له قه‌زاى كه‌لار، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ئامێرانه تائێستا ته‌نها شوێنه‌كانیان دانراون و ئامێره‌كانیان بۆ نه‌هێنراوه یان بهكارنهخراون.
ئه‌م دۆخه وایكردوه له‌كاتى دابه‌شكردنى موچه‌دا، قه‌ره‌باڵه‌غی و ئاستهنگییهكى زۆر دروست بێت، چونكه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران زۆره و ژماره‌ى ئامێره‌كان زۆر كه‌مه. هه‌ربۆیه فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت دواى چاوهڕوانییهكى زۆر موچه‌كانیان وه‌ربگرن.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-
زۆرترین بینراوەکان