رادیۆی دەنگ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان وەڵامی ئەو کاردانەوانە دەداتەوە کە لەبارەی قەبارەی فرۆش و داهاتی حەوتەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار دروستبون، جەخت دەکاتەوە کە کۆکردنەوەی ئامارەکان لەسەر بنەمای داتا بوە نەک هەڕەمەکی.
دوای ئەوەی لە کۆتا رۆژی حەوتەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار، گەشتوگوزاری گەرمیان ڕایگەیاند کە بە بەهای ملیارێک و ٨٤٠ ملیۆن دینار شمەک فرۆشراوە، بڕی ئەو داهاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شەقامدا کاردانەوە و پرسیاری جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. هاوڵاتیان بەتایبەتی پرسیاری ئەوەیان دەکرد کە چۆن ئەم داتایە کۆکراوەتەوە؟
لەو بارەیەوە، ئەنوەر عەبدولقادر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: "کۆمپانیای ئەستێرەی تابین کە سپۆنسەری فیستیڤاڵەکە بو، لیژنەیەکی تایبەتیان هەبو بۆ بەداتاکردنی کۆی پرۆسە و چالاکییەکانی فیستیڤاڵەکە".
وتەبێژی گەشتوگوزاری گەرمیان ئاماژەی بە شێوازی کۆکردنەوەی ئامارەکان کرد و وتی: ئەو لیژنەیە بە شێوەیەکی مەیدانی کەپر بە کەپر سەردانی بەشداربوانی کردوە و داهاتەکانیانی بە داتا تۆمار کردوە؛ ئەمە کارێک نییە بە زارەکی و هەڕەمەکی کرابێت، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو پێوەر و داتایانە کۆی گشتی داهاتەکە راگەیەندراوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان: تەنها لە ٢ پرۆژەی نیشتەجێبوندا سیستەمی "غازی مەرکەزیی" جێبەجێ کراوە
-
-
هەواڵلە گەرمیان تەنها ٦ کاژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت
-