رادیۆی دەنگ
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما گرفتی كارپێنەكردنی فێنككەرەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەیە كە كاری گواستنەوەی دەرەوەی شار دەكەن، بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیانیش جەختدەکاتەوە دەبێت كاری پێبكەن و بە پێچەوانەوە سزادەدرێن.
ئیدریس مستەفا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: هەمو ساڵێك پێش هاتنی وەرزی هاوین، هەمو ئەو ئۆتۆمبێلانەی هێڵی دەرەوەی شاریان هەیە دەنێردرێن بۆ مەرجی توندوتۆڵی و بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێكی وەرزەكەدا فێنككەرەوە بۆ هاوڵاتیان كارپێبكەن.
وتیشی: هەر ئۆتۆمبێلێك كار بە فێنککەرەوە نەکات، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن، لەمبارەشەوە داوای لە هاوڵاتیان کرد ئاگاداریان بکەنەوە لە هەر سەرپێچییەک.
بەڵام لەبارەی هێڵە ناوخۆییەکانەوە، دۆخەکە جیاوازە و تائێستا حکومەت نەیتوانیوە ئۆتۆمبیلەکان پابەند بکات بە کارپێکردنی فێنککەرەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵبانزینی ۷٥۰ دیناریی؛ چالاکوانان دەڵێن جیاوازیی لەنێوان کەلار و کفریدا دەکرێت
-
-
هەواڵناحییهكانى گهرمیان كێشهى هێڵى گواستنهوهى گشتییان ههیه
-
-
هەواڵبەنداوێکی گەرمیان ٣٪ـی کارەکانی ماوە و تەواوناکرێت
-
-
هەواڵوەبەرهێنانی گەرمیان رونکردنەوە دەدات لەبارەی مەرجی سودمەندنەبون بۆ وەرگرتنی زەوی
-
-
هەواڵژمارەیەک لە خاوەن دەرمانخانەکانی کەلار دەستگیردەکرێن
-
زۆرترین بینراوەکان