رادیۆی دەنگ
بۆ جارێكی تر بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان هەڵمەتێكی دەستگیركردنی سەرپێچیكاران دەستپێدەكات، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیەکەش دەڵێت: هەمو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكی سەرپێچیكار سزادەدەین.
سامان عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت: بەڕێوبەرایەتیەكەمان بە بەردەوامیی چاودێرە بەسەر سەرپێچیكارانەوە، بەڵام چەند مانگ جارێك و بەپێی پێویستی، هەڵمەتێكی چڕ ئەنجامدەدات.
وتیشی: بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە چاوەڕوانی لایەنی ئەمنین بۆ ئەوەی بە چەند مەفرەزەیەك لە چەند شوێنێك دەستپێبكەین.
باسی لەوەشکرد لە هەڵمەتەكەدا هەمو ئەو شۆفێرانەی كە پێچەوانەی یاساكانن سزادەدرێن، بە تایبەت ئۆتۆمبێلی جام رەش، بێ مۆڵەت، بێ تابلۆ و ماتۆڕسكیلی دەنگ بەرز، هەمو سەرپێچیەكی دیكەش روبەڕوی سزادەبێتەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
وتارهەرێم و بەغدا؛ چی رودەدات؟
-
-
هەواڵبڕی داهاتی فیستیڤاڵی بازاڕی کەلار چۆن کۆکراوەتەوە؟
-
-
وتاركردنهوهی بهنداوی دهربهندیخان له (٢٣ـی تشرینی دوهمی ١٩٦١)ـدا
-
-
هەواڵداوای هێنانی بەشی پەرستاریی بۆ کفری دەکرێت؛ سەرۆکی زانکۆش دەڵێت کردنەوەی بەش پێویستی بە ژێرخانە
-
-
هەواڵتەندروستی گەرمیان: کێشەی دەرمان لە ناوەندە تەندروستییەکان چارەسەر بوە
-
زۆرترین بینراوەکان