رادیۆی دەنگ
دەنگۆی ئەوە هەیە پرۆژەی روناکی لە گەرمیان لەکۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت، بەڕێوبەری کارەبای گەرمیانیش ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: هیچ زانیارییەکی لەو شێوەیە بە ئێمە نەدراوە.
حازم کەریم، بەڕێوبەری گشتی کارەبای گەرمیان، بۆ رادیۆی دەنگ باسی لەوەکرد: بەپێی بڕیاری وەزارەت و ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا (مانگی ٦) لە تەواوی کوردستان پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
دەشڵێت: گەرمیان کراوە بە ٥ زۆنەوە و قەزای کەلار ٢ زۆنە و هەمو کارەکانی تەواوبوە و لە دو رۆژی داهاتو ئامادەیە بۆ ئەوەی پرۆژەکەی تێدا جێبەجێ بکرێت، بەڵام زۆنەکانی تر جارێک ماویانە.
بەپێی قسەی دو هاوڵاتی لە کەلار کە رادیۆی دەنگ قسەی لەگەڵ کردون، لەلایەن تیمەکانی چاکسازیی پرۆژەی روناکییەوە پێیان وتراوە لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ (مانگی ١٢) پرۆژەکە لەگەرمیان دەکەوێتەکار.
لەبەرامبەردا، حازم کەریم، جەختی لەوە کردەوە کە هیچ زانیارییەکی لەوشێوەیەیان بۆ نەهاتوە، وتیشی: ئەو کۆمپانیایەی پرۆژەکە بەڕێوەدەبات پێیوتوین لە هەر گۆڕانکارییەک ئاگادارتان دەکەینەوە.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك لهبارهى ئهنجومهنى شارهوانییهكان لهگهرمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نهبونى ماستهرپلان مهترسییهكانى لافاوى له كهلار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-