رادیۆی دەنگ
دواى به قهزابونى داواكرا سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى رزگاریی بكرێت به پله یه‌ك، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌زاكه‌ش ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى رزگاریی، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: پێش به قهزابونى رزگاریی؟ داوامانكردبو سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانییمان بكرێت به پله یه‌ك، به‌ڵام وه‌ڵام نهدراوینهتەوە، دوابه‌دواى به قهزابونیشى جارێكى تر داوامان كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه له‌سه‌ره‌وه.
ده‌شڵێت: به‌پێى یاساى ژماره 6ـی ساڵى 1993ـی تایبه‌ت به شاره‌وانیه‌كان، بڕگه‌یه‌كى تیایه كه شاره‌وانى پله یه‌ك ده‌بێت دانیشتوانه‌كه‌ى له 75 هه‌زار کەس كه‌متر نه‌بێت، بۆ ئێستا ئێمه ئه‌و رێژه‌یه‌مان ماوه، به‌ڵام خزمه‌تى زیاتر له‌و رێژه‌یه ده‌كه‌ین، چونكه به‌شێكى زۆرى دانیشتوانه‌كه‌ى كارتى زانیاری‌یان سه‌ر به قه‌زاكه نییە.
هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به نوسراوێك داواكارییه‌كه‌ى به‌رز كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
- دوایین بابەتەکان
-
یەکەی چاودێریراپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان له‌گه‌رمیان
-
-
هەواڵوەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوای گەڕاندنەوەی ٢ ئۆتۆمبێل لە ئیدارەی گەرمیان دەکات
-
-
هەواڵپسپۆڕێک: نه‌بونى ماسته‌رپلان مه‌ترسییه‌كانى لافاوى له كه‌لار زیاتر كردوه
-
-
هەواڵبەهۆی ئامادەنەبونی پزیشکی بێهۆشکارەوە لە نەخۆشخانەیەکی کەلار نەشتەرگەریی ئەنجام نەدرا
-
-
هەواڵلەکاتی گواستەوەی چەند زیندانییەک مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان توشی روداوی هاتوچۆ بو
-