رادیۆی دەنگ
له كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى راوكردن له سنورى گوندى سه‌نگه‌ر، چه‌ند چهكدراێكى نه‌ناسراو هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌فره‌زه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستانی گەرمیان و كارمه‌ندێك برینداردهکەن.
هاشم عه‌لى، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان، بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى: مه‌فره‌زه‌كه‌مان له كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌ركدا بون بۆ نه‌هێشتنى دیارده‌ى راوكردن له سنورى گوندى سه‌نگه‌ر له سنوری خانه‌قین، چه‌ند چه‌كدارێکی نه‌ناسراو هێرش ده‌كەنە سه‌ر مه‌فره‌زه‌ى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیمان و كارمه‌ندێكمان بریندارده‌بێت، به‌ڵام دۆخى جێگیره.
وتیشى: چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتون، به‌ڵام ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا كه له جۆرى نیسان پاترۆڵه.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه: رێكارى یاسایمان گرتوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵلەبارەی داشکاندنی ٢٠٪ـی کرێی خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگاکان رونکردنەوە دەدرێت
-
-
هەواڵبەڕێوبەرایەتی چاودێریی بازرگانیی گەرمیان: شوێنکارەکان خۆیان نرخی کاڵاکانیان دیاریی دەکەن
-
-
هەواڵسەرۆکی شارەوانی کەلار: ئاوی چەمی سەیدخەلیلمان بەسەر ٢ رێڕەودا دابەشکردوە
-
-
هەواڵهاتوچۆی گەرمیان: کامێرای یەک خاڵی لەسەر رێگای کەلار- کفری زیاد کراوە
-
-
هەواڵشارەزایەکی پەروەردە لە گەرمیان: پێویستە جگەرەکێشانی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەبکرێت
-
زۆرترین بینراوەکان