
رادیۆی ده‌نگ
كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی نێوان شاندی هه‌رێم و به‌غدا بێدهرهنجام بوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ده‌كات پرسی راده‌ستكردنى بڕی 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ پاڵاوگه‌كانى هه‌رێم دیارترین خاڵی ناكۆكییانه.
بەپێی هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى به‌غداد تودەی، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن بەهۆی جیاوازیی بۆچونیان له‌باره‌ى رادەستکردنی تەواوه‌تی نەوتی بەرهەمهێنراوی هه‌رێم.
به‌پێی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، حكومه‌تى عێراقی پێداگیره له‌وه‌ى هه‌رێم هه‌مو نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى خۆی راده‌ست بكات، له‌به‌رامبه‌ردا عێراق پاره‌ى كۆمپانیاكان ده‌دات و بڕی سوته‌مه‌نى بۆ ناوخۆی هه‌رێمیش دابین ده‌كات.
به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان داواكاره كه بڕێك له نه‌وته بهرههمهێنراوهكهى نه‌دات به‌عێراق، به‌ڵكو بیدات به پاڵاوگه‌كان و بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆیی به‌كاری بێنن (بیكه‌ن به بانزین و گازوایل و نه‌وتى سپی).
به‌پێی داتاكانى هه‌رێم، به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم، 280 هه‌زار به‌رمیله، له‌و رێژه‌یه 100 هه‌زار به‌رمیلی بۆ كۆمپانیاكانه كه له هه‌قی ده‌رهێنانى نه‌وته‌كه‌دا ده‌یفرۆشن. 115 هه‌زار به‌رمیلیش هی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و كه ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێوه به رێگه‌ى نافه‌رمی ده‌یفرۆشن و وه‌كخۆیان ده‌یڵێن نرخه‌كه‌ى كه‌متر له 25 دۆلاره بۆ به‌رمیلێك و پاره‌كه‌ى بۆ خه‌رجیی ناوخۆیی به‌كاردێنن، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه 65 هه‌زار به‌رمیله و بۆ پێویستی ناوخۆ ده‌چێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، حكومه‌تى عێراقی رازیی بوه بڕێكى كه‌می نه‌وته‌كه بدرێت به هه‌رێم بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆیی، به‌ڵام هه‌رێم سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌متر له 65 هه‌زار به‌رمیل نه‌بێت.
ئه‌و پاڵاوگهیانهى كه نه‌وتى ناوخۆییان راده‌ست ده‌كرێت، دیارترینیان كار و لانازـن، كه له سنورى ده‌سه‌ڵاتى پارتین و وه‌ك باسده‌كرێت سه‌ر به به‌رپرسانى ئه‌و حزبه و خودی خێزانى بارزانیین.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵرێژهیهكی مه‌ترسیدار.. رۆژانه له كه‌لار 20 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو به‌فیڕۆ ده‌درێت
-
-
هەواڵدواى بڕیاره‌كه‌ى قایمقامیه‌ت هێشتا فه‌رمانى پێكهێنانى هێڵی گواستنه‌وه‌ی پرۆژه نوێیه‌كانى كه‌لار ده‌رنه‌چوه
-
-
هەواڵبەڕێوبەری یەکێک لە دێرینترین ئامادەییەکانی کەلار دەستلەکاردەکێشێتەوە
-
-
وتار"وانەیەک لەناو ئاگر و دوکەڵدا"... با ئەم وانەیەش لە هەڵەبجەیەکانەوە فێربین
-
-
هەواڵمامۆستایانى ناڕازیی: حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى به بارمته گرتوه و حكومه‌تى عێراقیش باجی حكومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمانبه‌ران ده‌دات
-
زۆرترین بینراوەکان