
رادیۆی دەنگ
بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی "هاریکاریی یاسایی ژنان"، لە ساڵی 2024ـدا لە هەرێمی کوردستان، سەرو 13 هەزار سکاڵای توندوتیژی دژی ژنان و خێزان تۆمارکراوە، له‌و رێژه‌یه‌ش 912 سكاڵایان له گه‌رمیانه.
راپۆرتەکە کۆپییەکی بۆ رادیۆی دەنگ نێردراوە، تێیدا دەردەکەوێت کۆی گشتی سکاڵاکانی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، 13 هەزار و 17 سکاڵا بوە، زۆرترین رێژەی سکاڵاکانیش لە پارێزگا گەورەکان تۆمارکراون، بەشێوەیەک: لە پارێزگای هەولێر 3 هەزار و 596 سکاڵا، لە سلێمانی 3 هەزار و 522 سکاڵا و لە دهۆک 3 هەزار و 221 سکاڵا تۆمارکراون.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، لە ئیدارە سەربەخۆکانیش، گەرمیان لە پلەی یەکەمە بە (912) سکاڵا، راپەڕین بە (850) سکاڵا دوەمە، سۆران بە (479) و زاخۆ بە (437) سکاڵا لە پلەکانی دواتردا دێن.
جه‌ختى لهوهشكردوهتهوه: یەکێک لە خاڵە جێگەی سەرنجەکانی راپۆرتەکە، ئاماری فەرمانەکانی دەستگیرکردنە، بەشێوەیەک لە کۆی 2 هەزار و 482 فەرمانی دەستگیرکردن کە دەرچوە، تەنها (311) فەرمان جێبەجێکراوە، کە ئەمەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ لاوازیی جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی قوربانییەکان.
- دوایین بابەتەکان
-
هەواڵئاودێریی گه‌رمیان: هه‌ركه‌سێک ده‌ستى له به‌ردانه‌وه‌ى ئاوی پۆندى ملهسورهدا هه‌بوبێت روبه‌ڕوى دادگاى ده‌كه‌ینه‌وه
-
-
هەواڵشارەوانی رزگاریی: 2 دارستانی دەستکردی تر دروستدەکەین
-
-
هەواڵیهكێتى: گۆڕانكارییکردن له پۆستە حکومییەکانی گه‌رمیان له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تی هەرێم وه‌ستاوه
-
-
راپۆرت"ژیان له په‌راوێزدا"... ژنانی گونده‌كانى گه‌رمیان له خزمه‌تگوزاریيه سه‌ره‌تاییه‌كان بێ به‌شن
-
-
هەواڵدوای ساڵێک هێشتا چاکسازیی رێگای گوندێکی گەرمیان تەواو نەکراوە
-
زۆرترین بینراوەکان